Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
خه‌مێکی
ئه‌رخه‌وانی پێشتریش هه‌ر
شه‌رمن بوو. زۆرجاران
به تیله‌ی چاو لێمده‌ڕوانی
و ئاواتی سازدانی ئه‌وینێكی
چیرۆك ئاسا و جیهانێكی
رۆمانسیم
تێدا چاوه‌ڕوان
ده‌كرد. مێژووی
عه‌شقێكی
به‌تاڵم له
كۆڵ نابوو
و هه‌میشه
له وریشه‌ی چاوم به‌دیده‌كرا.
ئێواره‌ی
راسته شه‌قامی
شاره بچكۆله‌كه‌مانم
له بیره.
له زۆر شت دوایین.
له نیگای
پڕ پشكنینی
رێبواران
خۆمان ده‌دزییه‌وه
و جارجاره‌ش
له یه‌ك ده‌ترازاین.
نیگام ئاوێته‌ی نیگای ده‌كرد
و خوڵقانی
ئه‌وینێك
وه‌ك برێشكه
هه‌ڵیده‌قرچاندم.
زریكه‌ی تێكه‌ڵ به
نوزه‌م
ده‌بیست، "هیوا تۆ برامی و ..." چاوی به
دژی لێوی ده‌وه‌ستایه‌وه
و بارانی له
باروت و خوێن
هه‌ڵكشاو
له خوساندن
ده‌یتۆقاند. لایه‌ك هه‌ست،
ژیان و گوڵه
مێلاقه
و لایه‌كیتر
بارانی خوێن،
چه‌قۆ و
ترس بوو. هه‌ر ئه‌و
ئێواره ئه‌رخه‌وانیه
بۆیگێڕامه‌وه.
مێژووم خوێندووه‌ته‌وه‌و
هه‌میشه
ژیان براوه
بووه. لێو و چاوی
یه‌كیان
گرت و خۆی
هاویشته
ناو ئه‌و مێژووه. پصنووس له
ده‌ستی ره‌نگامه‌ی
ژیانصكی نوصی نووسی.
ژیانصك لصواولصو
له ماچ و
خۆشه‌ویستی.
ئه‌مانه
بیره‌وه‌ری
ئێواره‌ی
راسته شه‌قام
بوون،
دوای پیاسه‌یه‌كی
كورت و ترساوی
وه‌ك هه‌میشه
له به‌ندیخانه‌ی
ماڵ ده‌خزا.
بی ئۆقره‌یی
خۆی ده‌دركاند
و له گه‌ڵ
ده‌سته خوشكانی ئاشقی به
ئاوات نه‌گه‌یشتووی،
له دنیایه‌كی
باشتر ده‌دوا. وه‌رزه‌كان تێپه‌ڕ
ده‌بوون
و به‌سه‌رهاتی
شه‌وی بارانه‌كه،
ژوانه ترسناكه‌كان
بوون به یه‌ك و خواردنی
یه‌كتر و دواتر بوونه
بیره‌وه‌ری.
رۆژه‌كانی
ئصمه به‌م شێوه‌یه
ده‌هاتن. ملوانكه‌ی
زێڕینی ئه‌وینمان
له مل كردبوو. رۆژێك به هه‌ڵه
داوان هاته ژووری
كاره‌كه‌م. ره‌نگی گۆڕا بوو.
بۆی گێڕامه‌وه
كه باوكی
و براكه‌ی
پێیان وتبوو كه
ئێستا زۆر خه‌ریكی
خۆیه‌تی
و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه.
شه‌ڵا هه‌ر ئه‌وان
بوونایه،
ته‌نانه‌ت
دایكیشی هه‌ڕه‌شه‌ی
كردبوو. چاوی شه‌ڵاڵی
حه‌سره‌ت
و ترس بوو.
چاوه‌ڕوانی
ئه‌م ساته
ده‌ركرا. جاران حه‌ز
خه‌یاڵێك
و ئه‌مجاره
ته‌جره‌به
بوو. ئه‌و
به‌یانییه
زۆر بێ تاقه‌ت بووم. گه‌ڕامه‌وه
ماڵ. زۆر تێفكرام. هاتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
كه باڵنده‌ی
دیل له قه‌فه‌س هه‌ست به
ئازادی ناكا. نیوه‌ڕۆكه‌ی
هه‌واڵێكی
دڵته‌زێن
گه‌یشته
ماڵ. ژنه
ئه‌سمه‌ر
سیماكه‌ی
دراوسێمان
خۆی سووتاند.
ئێواره‌كه‌ی
هه‌واڵێكی
ترم بۆهات،
خزمێكمان
كه هاوڕێم
بوو بۆی
گێڕامه‌وه،
"به چه‌قۆی
ده‌سكردی
باوكی هه‌ڕه‌شه‌ی
سه‌ر بڕانی
لێكرا." رۆژی دواتر
خه‌به‌ردار
بووم كه،
ئێستاش هه‌ر شه‌رمنه.
تا ئه‌م چركه ساته‌ش
هه‌ر شه‌رمنه
چونكا
ژیان نه ماچ
و نه خۆشه‌ویستییه
و ژیانیش هه‌ر دووپاتكردنه‌وه‌ی
دۆینێیه.
ئێستا شه‌وانه
له ده‌لاقه‌ی
هه‌سته‌وه
تێكه‌ڵ
ده‌بین و راڤه
ده‌كه‌ین،
له ئاینده
ده‌دوێین
و له كۆرپه‌كه‌مان
كه‌پێشتر
ناومان نا
"ئاوات".
له‌و ئاینده‌ی
كه من باوكێكی
بی سه‌رو به‌ره
نیم وئه‌ویش
به‌رگی زێڕینی
دایكایه‌تی
له به‌ر كردووه.
بۆ دوایین
جار له پێش
چاوی خه‌مبار
و تێكه‌ڵ
به ئاوات
نه‌گه‌یشتووم،
لێویم
دیت، هیوا
به‌سه باتۆ
هه‌ر
برای درۆینه‌م
بیت و هه‌موو
شتێك درۆیه. ئێستاش دڵ، نیگا
و هه‌ستم ئاوێته‌ی رۆژانی ئه‌و و چاوه‌ڕێی
له دایكبوونی
"ئاوات"ه.
هیچ لای ئه‌و
درۆ نییه
و به‌ڵام هێشتا له
دونیای شه‌رمه‌وه
كچێنی ده‌كات. هیوا سه‌لیمی |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب فستیوال
پیوندها