Bane Literary Society
انجمن ادبی
بانه
سه‌ره‌تا
چیرۆک
شێعر
وتار
هه‌واڵ
وتووێژ
کتێب
فستیڤاڵ
دراوسێکان
|
خه‌وی
سێبه‌ره‌کان زۆر
هه‌ستی
رووتکردبووه‌وه،
له ئاسمانی
زۆر جێ‌ژوان
فڕینی
باراندبوو و
له رۆچنه‌ی
زۆر دڵه‌وه
دوکه‌ڵی هه‌ناسه‌ی
بڵاوکردبووه‌وه.
بڕیارنامه‌ی
فرۆشتنی
باڵی په‌پووله‌شی
له‌گه‌ڵ
دوایین گراو
واژۆکردبوو،
له‌بیرکردنه‌وه‌یدا
جانتای وشه‌ی
رازاوه‌شی
پێچاندبوه‌وه
و ته‌نانه‌ت
له
راراییبوون
خۆی
قوتارکردبوو.
هه‌موو
به‌سه‌رهاته‌که
له دانیشتن
و چایی
خواردنه‌وه‌یه‌کی
ئاسایی
رۆژانه‌وه
ده‌ستپێده‌کات
و دواتر
نهێنیه‌کانی
ئه‌م
دانیشتنه
ئاشکراده‌بێت.
له‌م
دانیشتنه‌دا
جه‌سته‌ی
پیاوێکی به‌رواڵه‌ت
له‌خه‌م
بێخه‌به‌ر
ده‌چێته ئاسمانی
فڕینی ژنێکی
له هه‌ستچنراو
وبه ورده
نیگاکانی
دوایی و
بروسکه‌یه‌ک
مه‌وداکان
کۆده‌کرێته‌وه.
به‌سه‌رهاته‌که
ده‌ستیپێکردووه
و روداوه‌کان
به‌ره‌و
ئاینده‌یه‌کی
نادیار هه‌نگاوده‌بڕن،
شێعره‌کانی
چاوه‌ڕوانی
لاپه‌ڕه
سپیه‌کان ده‌هۆنێته‌وه
و چیرۆکه‌کانی
ئینتزار
پاڵه‌وانه‌کانی
وون ده‌بێت و
له پێده‌شتی
خه‌مێکی ئه‌رخه‌وانی
نوێ‌دا رێگا
ده‌بڕێت. هێنده
له زه‌وی
دووره که
به‌سه‌رهاته‌کانی
ته‌نیشتی له‌بیرده‌باته‌وه
و قه‌تیش
باسی ناکات.
بۆ باسی
ناکات ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زاڵبوونی
بێده‌نگیه‌کی
پڕ له‌ده‌نگ
و زمانی به‌ستراوه.
زۆر جار ده‌یهه‌وێ
له سه‌رپشتی
هه‌وره‌کانی
ئێحساس رازه‌کانی
خۆشویستن و
زۆر
خۆشویستن
ببارێنێت.
خۆی گرمۆڵه‌کردووه
و به‌هاتوچووی
هه‌ناسه‌کان
کایه‌ده‌کات.
ده‌یهه‌وێ
بۆ یه‌که‌مجار
له ژیانیدا
بپاڕێته‌وه
و له‌بیرکردنه‌وه‌کانی
سه‌فه‌رێکی
بێگه‌ڕانه‌وه
پاشگه‌زی
بکاته‌وه.
بێگه‌ڕانه‌وه
به‌ومانا که
خزینی شه‌ونم
له‌سه‌ر گه‌ڵا،
وانه‌کانی
سه‌فه‌ری بۆ
پێناسه‌کردووه
و ئه‌و کات سه‌فه‌ره‌که
پاشکۆیه‌کی
بێگه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ به‌دیاری
هێناوه. پیاوی
ده‌قه‌که‌مان
ئه‌م ره‌ستانه‌ی
ره‌شنووس
کرد، ده‌فته‌ری
به‌ترس نووسراوی
کۆکرده‌وه
و هه‌رێمی
ژنه‌که‌ی به‌سه‌رکرده‌وه.
هه‌موو
نهێنیه‌کانی
له‌به‌رداکه‌ند
و جوڵه‌کانی
لیۆی له‌سه‌ر
لیۆی له‌جوڵه‌که‌وت.
ته‌زو به‌له‌شیدا
گوزه‌ری کرد
و ره‌ها ره‌ها
جیهانی پشت
گوێی خست.
بیستبوومان
که له ره‌وتی
لێکدانه‌کان
بابه‌تی نوێ
له دایک ده‌بێت
و که‌چی ئه‌م
لێکدانه کپ
و بێده‌نگییه‌کانی
جارانی نه‌ک
هه‌ر نه‌شکاند
به‌ڵکوو سه‌د
هێنده‌ی کرد.
ته‌نانه‌ت
له هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
مناڵانه‌دا
که ده‌یتوانی
روخێنه‌ریش
بێت، بێده‌نگی
بۆ جارێکی‌تر
دووپات بوه‌وه
و ته‌نیا
تیشکی چاو
فریا که‌وت. له‌لایه‌کیتره‌وه
هێماکان له
جوانی ده‌دوێن
و که‌چی ده‌ره‌نجامه‌کان
حیکایه‌ت له
نائومێدی ده‌که‌ن.
ئاخر هه‌ر
دوێنێ بوو که
چه‌ن سه‌د
کاتژمێر
چاوه‌ڕوانی
له ساته‌کانی
دووری توانه‌وه
و خوێان له
وه‌رزی
پاییزدا
رووت کرده‌وه.
هه‌ر دوێنێ
بوو که کزه‌ی
دڵێکی
ماندوو له
هه‌موو ناراستییه‌کان
بۆکڕوزی گه‌یشته
ئاسمان و
ئاڵای
خۆدزینه‌وه
له ژیانی هه‌ڵدا. به‌سه‌رهاته‌کان
به‌مه
کۆتایی نایه‌ت،
هه‌رچه‌ند
ماوه‌که
کورته به‌ڵام
ماوه‌یه‌کی
کورتیش ده‌توانێ
خۆ له‌قه‌ره‌ی
سه‌ده‌یه‌ک
بدات. ئه‌م
ماوه کورته‌ی
روداوه‌کانی
ئه‌م ژن و
پیاوه به‌قه‌ده‌ر
هه‌موو
روداوه‌کان
باڵای
کردووه و هه‌روا
به‌رده‌وامه. به‌یانیه‌ک
وه‌ک به‌یانیه‌کانیتر
چاوه‌ڕوانی
خۆی ده‌خزێنێته
ژوورێکی
تاریک و
پیاوکه
ساته‌کانی
ژوانێکی سه‌رپێی
سه‌رده‌بڕێت.
چرکه‌ی
کردنه‌وه‌ی
ده‌رگا و ده‌رکه‌وتنی
یه‌ک شه‌و
خۆئاماده‌کردن
بۆ ئه‌م
دیداره گه‌یشت
و ژنه هه‌نگاوه‌کانی
به‌ره‌و جه‌سته‌یه‌کی
مردوو هه‌ڵگرت.
ده‌ستێک ده‌چێته
لپی ده‌ستێکیتر
و لیۆه‌کان
بانگهێشتی
دووپاتبوونه‌وه‌یه‌کی
شیرین ده‌که‌ن.
سه‌رێک
شۆڕده‌بێته‌وه
و به‌دوایدا
هه‌موو ساڵه‌کانی
هه‌ناسه‌هه‌ڵکێشانی
شه‌وی
رابردوو
شۆڕده‌بێته‌وه
و په‌یکه‌ره‌ی
جوانترین
وێنه‌ی
جیهان
بنیادده‌نرێت.
پیاوه
هێنده له‌م
چێژه سه‌رسام
ده‌بێت که
له زه‌ینیدا
هه‌موو چێژه‌کانی
رابردووی به‌گاڵته
ده‌گرێت و
دره‌نگ که‌وتنه‌وه‌ی
ئه‌م ناسینه
تووشی
ئازاری ده‌کات.
ئه‌م ژوانه
سه‌رپێیه و
نوقمبوون له‌م
له‌زه‌ته
بێکۆتاییه
حه‌سره‌تی
ژوانێکی هه‌تاهه‌تایی
به‌رهه‌م
دێنێت و ره‌گه‌کانی
هه‌نگاونان
له پێناو ئه‌م
ئه‌به‌دیه‌ته
چه‌که‌ره‌ده‌کات.
ژنه
له کاته‌کانی
دوورکه‌وتنه‌وه
له مه‌زرای
هیواکان
چاوی پڕله
ره‌نگی بێ ڕه‌نگی
ده‌بێت و له
وڵامی
هۆکاره‌کان،
دوورکه‌وتنه‌وه
ده‌کاته
بیانوو. له
ره‌وتی گه‌ڕانی
پیاو بۆ
هۆکاره‌کان،
ئه‌مه ته‌نیا
یه‌ک هۆکاره
و گه‌لێک خه‌می
ئه‌رخه‌وانی
ده‌ستنیشانده‌کرێت.
گه‌لێک
ئازار له
گێڕاندنه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌کانی
رابردوو وه‌بیردێته‌وه
و ئه‌مانه‌ش
ئه‌توانن
بیانووی ئه‌م
نیگا خه‌مبارانه‌بن.
پیاونیوه‌ی
هه‌ر چرکه‌یه‌کی
ئومێد بۆ ئه‌م
نیگا خه‌مبارانه
ته‌رخان ده‌کات
و ئومێد و
نائومێدی
ئاوێته‌ی جه‌سته
مردووه‌که‌ی
ده‌کات. ئێستا
ئه‌م پیاوه
له دونیا و
بیره‌وه‌رییه‌کانی
رابردووی
دابڕاوه،
دوای چه‌ندین
رۆژ رارایی و
سه‌رلێشیۆاویی
هه‌موو ساته‌کانی
ژیانی
خستۆته
ئاراسته‌ی
حه‌زێکی
پڕله شێتی و
هیچ درۆ و
راستیه‌ک
پاشگه‌زی
ناکاته‌وه‌و
ئێستا ئه‌م
پیاوه وه‌ک
جاران له مه‌زراکانی
بێهوده‌یی و
سه‌راب
درێژه به
پیاسه
درۆینییه‌کانی
نادات. گێڕاندنه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌کانی
ئه‌م ماوه
کورته به‌مه
کۆتایی نایه‌ت
و کاتێک بیری
لێده‌کرێته‌وه
زۆر له ماوه
راسته‌قینه‌که‌ی
زیاتره.
پێده‌چێت ئه‌م
ماوه کورت
نه‌بێت و به‌سه‌رهاتی
ژیانی هه‌موو
مرۆڤه‌کانی
دونیای له
خۆیدا حه‌شاردابێت.
به
روداوێکی
نوێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه
رواڵه‌تێکی
نوێ به‌خۆی
ده‌گرێت و ده‌رگای
ماوه‌یه‌کیتر
له‌م به‌سه‌رهاته
ده‌کاته‌وه. له
رۆژێکی
هاوین و له
ته‌نیشت ئه‌و
ژووره
تاریکه‌ی
ژووانه سه‌رپێیه‌کان
هه‌موو
دڵخۆشییه
کورته‌کان
سه‌رده‌بڕدرێت
و پیاوه‌که
به‌درۆ بزه‌ی
ره‌زایه‌تێکی
نیوه‌ناچڵ
بۆ ئه‌م سه‌ربڕینه
لێده‌دات.
ژنه هه‌ناسه
هه‌ڵده‌کێشێت
، له
تاوانباری
بکوژی
دڵخۆشییه‌کان
ده‌گه‌ڕێت و
دواتر به‌ڵێنی
دڵخۆشییه‌کی
ئه‌به‌دی
ئاڵوگۆڕده‌کرێًت.
هه‌ردووکیان
به‌لیۆ پێده‌که‌نن
و به‌چاو ده‌گرین
و چه‌ندین
وێنه‌ی
یادگاری بۆ
ئه‌لبۆمی
ئازاره‌کانی
ژیان
تۆمارده‌که‌ن.
له‌زۆر شت ده‌دوێن
و له چاره‌سه‌ر
ده‌گه‌ڕێن. دواتر
ده‌رگای
ژووره‌که
بۆ پیاوه‌که‌ی
گێڕابوه‌وه
که له‌وکاته‌دا
ویستوویه‌تی
بزریکێنێ و
بۆ نه‌مانی
ده‌سته له
ئاره‌ق هه‌ڵکشاوه‌کان
پرسه
بگێڕێت.
کورسیه‌کان
ویستبوویان
بۆ کۆتایی
گوێ هه‌ڵخستنی
چرپه چرپی
ده‌نگه‌کان
ریۆڕه‌سمی
دواین چرپه‌کان
رێکبخه‌ن. مه‌وداکان
ویستبوویان
بۆ یه‌کجاریتر
ئه‌زموونکردنه‌وه‌ی
نه‌مانی
سنووری
نیگاکان ئه‌زموون
بکه‌ن. سێبه‌ر
و ئاوێنه
وسه‌عات
...ویستبوویان...... هه‌ر
له‌و رۆژه‌دا
و هه‌ر له‌و
ژووره‌دا
ژنه هه‌ڵده‌ستێته
سه‌رپێ. ده‌یهه‌وێ
بێ ئارامییه‌کانی
ده‌روونی
بشارێته‌وه
و خه‌نده‌ی
له گریان
گریانتر
ببارێنێت. له‌و
کاته‌دا
پیاو له‌م
نهێنییه
ناگات و
دواتر له
وێنه‌یه‌کی
به‌جێماوه
له‌و خوله‌که
خۆڵه‌مێشییه
ئه‌م
نهێنییه
خۆی
ئاشکراده‌کات. ئێستاکه
ژوور، ده‌رگا،
کورسی، مه‌ودا،
سێبه‌ر،
ئاوێنه و سه‌عات
و ته‌نانه‌ت
جێپێکانیش
خه‌ویان لێکه‌وتووه
و پیاوه‌که‌ش
بێده‌نگ
بێده‌نگ
بیره‌وه‌رییه‌کانی
ئه‌و رۆژانه
به‌سه‌رده‌کاته‌وه.
پێده‌چێت
ژنه‌که‌ش بۆ
چه‌ندجاره‌کردنه‌وه‌ی
ئازاره‌کان
رێگاخۆش
بکات، له
ئاڵۆزی
بیرکردنه‌وه‌کانیدا
تووشی سه‌رێشه
بووبێت وه
یان خه‌ون و
داواکانی
دڵی له
جانتای کرده‌یه‌کی
نوێ‌دا کردبێ
و مزگێنی
ماوه‌یه‌کیتر
له روداوی
لێده‌ربێنێ. ده‌گێڕنه‌وه
که دواتر ئه‌و
پیاوه‌یان
دیتووه که
له بێده‌نگی
رزگاری بووه
و هێنده شه‌ونخونی
به‌گریانه‌وه
کێشاوه که
ره‌نگی چاوی
به‌سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه.
خه‌رمانه‌یه‌ک
له ده‌نگی
نیگاکانی
رابردووی له
چیرۆکێکی
نوێ‌دا هه‌ڵداوه‌ته‌وه
و ده‌یهه‌وێ
له دڵخۆشی
بدوێ، چوون
پێیوایه که
هێشتا هێنده
دڵخۆشی ماوه
که ده‌کرێ
ژیانی پیۆه
گرێ بدرێت. ده‌ڵێن
که له‌دوای
چه‌ند رۆژ
بێده‌نگی
زمانی به‌ریداوه
و به‌ده‌نگی
به‌رز
هاوارده‌کات
که تا مردن
له پێناوی به‌خته‌وه‌ری
ژنه‌که به‌ختی
تاقی ده‌کاته‌وه.
هیوا سه‌لیمی |
خانه
کارگاه
داستان
شعر
مقاله
گزارش
گفتگو
کتاب
فستیوال
پیوندها